![كه‌مپینی جیهانی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یاسای باری كه‌سێتی له كوردستانی عێراق](https://cdn.ipetitions.com/assets/v4/images/default/petitionsThumbs/14.webp)
كه‌مپینی جیهانی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یاسای باری كه‌سێتی له كوردستانی عێراق
![](/images/common/petition-direct-to-sign-down-green.png)
![](https://cdn.ipetitions.com/assets/v4/images/default/petitionsThumbs/14.webp)
كه‌مپینی جیهانی بۆ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یاسای باری كه‌سێتی له كوردستانی عێراق سه‌ره‌ڕای ناڕه‌زایه‌تى و ئیعترازاتی فراوان له‌لایه‌ن ئاكتڤیسته‌كانی بزوتنه‌وه‌ى ژنان و ئازادی خوازان و سكۆلاره‌كانه‌وه، په‌رله‌مانی كوردستان دوای چه‌ند كۆبوونه‌وه له مانگى تشرینی یه‌كه‌م و دووه‌می ساڵی 2008 دا یاسای باری كه‌سێتی هه‌مواركراوی په‌سه‌ند كرد. یاسای باری كه‌سێتی په‌سه‌نكراو به‌شێوه‌یه‌كى بێ په‌رده و ئاشكرا كۆیلهیتی و ژێرده‌سته‌یى ژنان جێَگیر ده‌كات له كۆمه‌ڵگادا و هه‌ڵاواردنی جنسی له‌دژی ژنان( ئه‌پارتاید) له گشت بواره‌كاندا به‌رجه‌سته ده‌كات. یاسای ناو براو حه‌ق ده‌دات به‌پیاو زیاتر له‌یه‌ك ژن بهێنێت و سه‌رپه‌رشتیار( وه‌لی ئه‌مر) به‌سه‌ر ژناندا داده‌سه‌پێنێ، ژێر چهپۆكهیى ژنان به‌پێى گرێبه‌سته‌كانی كڕین و فرۆشتن له زه‌واج دا له جیابوونه‌وه(ته‌لاق) له میراتی دا به‌رجه‌سته‌ده‌كات، ئه‌و یاسانه‌ی هه‌ڵاواردنى جنسی كه سه‌رچاوه‌كه‌ی شه‌ریعه‌ى ئیسلامىیه به‌سه‌ر ژنان دا دەسەپێنی. ئه‌م یاسا زاڵمانه‌یه كه هێزو حزبه قه‌ومى و ئیسلامی و عهشایهریهكانى باڵاده‌ست به‌سه‌ر په‌رله‌مانى كوردستاندا په‌سه‌ندیان كرد خۆى زیادڕەویهكی بێ په‌رده‌و ئاشكرایه له دژی مافه‌كان و ئیسانیهتى ژناندا. كارنامه‌ى ئه‌م هێزانه پڕه له پێشێل كارى ئاشكرا له دژی ژنان و بهرجهستهكردنهوهى به‌ها ئاینی و عه‌شایریه‌كان و تاوانه‌كانى" كوشتنى ناموسیى" به‌درێژایى 17 ساڵى ڕابردوو. هێزه ئینساندۆست و ئازادیخواز و یه‌كسانیخواز و سكۆلار و موتهمهدینهكانی كردستان و جیهان له توانایاندایه ئه‌م یاسا دژی ژنانه‌یه هه‌ڵبووه‌شێننه‌وه. ئێمه ئیمزا كردووانی ئه‌م بهڵَگهنامهیه هه‌ڵده‌سین به به‌رپا كردنی كه‌مپینێكى جیهانی له پێناو: 1_ هه‌ڵوه‌شانه‌وه‌ى یه‌كجاره‌كی یاسای باری كه‌سێتى هه‌مواركراو و په‌سه‌ندكراوى په‌رله‌مانی كوردستان. 2_ ڕاوه‌ستان و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه دژبە هه‌ر شكڵێَكی كۆیله‌یه‌تى ژنان و هه‌ڵاواردن له سه‌ر بنچینه‌ی ره‌گه‌ز(جه‌نده‌ر). 3- قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی شه‌ریعه‌ى ئیسلامی و دین له ژیانی گشتى و خێزانی دا، جیاكردنه‌وه‌ى دین له ده‌وڵەت به ته‌واوی. 4_ خستنه‌ڕووى ئهڵتهرناتیڤێَكی سكۆلار بۆ یاسای بارى كه‌سێتی كه پشت به‌ستوو بیێت به یه‌كسانى هه‌مه‌لایه‌نه‌ى ژن و پیاو باڵا ترین ستاندارده ئینسانی و یه‌كسانه‌كان،وه به‌شێوه‌یه‌كی تایبه‌تیش قه‌ده‌غه‌كردنى: ا_ فره‌ژنى به‌گشتى وبهتهواوى. ب_ كڕین و فرۆشتن و دانانی شیربایی و ماره‌یى و مه‌رجی تر بۆ ئیزدواج. ت_به‌كارهێنانی هه‌ر زوڵم و زۆرێک له‌لایه‌ن هه‌ر كه‌س و لایهنیێكهوه له به‌رانبه‌ر ژنان له مه‌سه‌له‌ی هەڵبژاردنى شه‌ریكى ژیان و هاوسه‌رگیری له ژیانی هاوبه‌شدا. س_ دانانی هه‌ر كۆت به‌ندێك له‌سه‌ر ژنان له جیابوونه‌وه و ته‌ڵاق داندا. بانگه‌وازى هه‌موو تێَكۆشهرانی بوارى یه‌كسانی ژن پیاو و ئازادیخوازان و موته‌مه‌دین وسكویلارهكان ده‌كه‌ین چ تاك یان ڕێكخراو ، له ئاستی كوردستان و عێراق و جیهان دا، بۆ ئیمزا كردن و به‌ده‌سته‌وه گرتنی ئه‌م كه‌مپینه و پشتیوانه لێ كردن و ته‌رویجدانی. بۆ زانیاری زیاتر په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژماره ته‌له‌فۆنی: : 001647215321 سه‌رگوڵ ئه‌حمه‌د ئیمێڵ sargulah@yahoo.com خیاڵ ئیبراهیم ئیمێڵkhayal71@yahoo.com
Comment