بۆپشتگیری لە خوێندکارانی کورد ی تاراوگە نشین، دەنگ بدە
پرۆژەی تواناسازی کارێکی سەرکەوتوی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە بواری خوێندنی باڵادا. سالانە حکومەتی هەرێم بری سەد ملیۆن دۆلار تەرخان دەکات بۆ پرۆژەی تواناسازی و ناردنادەرەوەی خوێندکارانی ناوخۆ بۆ درێژەپێدانو تەواوکردنی خوێندنی ماستەرو دکتۆرا. لە گەل ئەوداکە ئەوە دەرفەتێکی زێرینە لەبەردەم هەزاران کورو کچی بەهرەداری ولات تا لە دەرەوە و لە زانکۆ پێشکەوتوەکانی دونیا خوێندن تەواو بکەن، وە بەهەمان شیوە پێویستە دەرفەتێکیش بێت بۆ سودمەندبونی ئەوکورو کچە بەهرەدارانەی کە لە ئەمریکا و ئەوروپا و ئوستورالیا و ئاسیا و ولاتانی دراوسێی هەرێمی کوردستاندا دەژین و بە تواناو لێهاتوی خۆیان توانیویانە بگەنە ئاستی خوێندنی ماستەرو دکتۆرا. پێویستە حکومەتی هەرێم لە ئاستی بەرپرسیاریەتی بەرامبەر خوێنکارانی دەرەوەی ولات بێدەنگ نەبێت، بە لکو ئەوانیش بە توێژێکی گرنگ و سەرمایەیەکی مەزنی کوردستان بزانێت. بۆیە داوا دەکەین لە حکومەتی هەرێمی کوردستان کە بەشێکی نسبی لە یان ڕێژەیەکی سەدی لەو بودجەیەی کە سالانە تەرخاندەکرێت بۆ پرۆژەی تواناسازی، خوێندکارانی کوردی دانیشتوی تاراوگە بگرێتەوە بۆ ئەوەی لەداهاتودا کوردستان لە تواناو ئاستی زانستی و ئەزمونیان سودمەند ببێت.
Comment